ساسنۆڤیچ گەیشتە یاریی کۆتایی تێنسی بودابێست
ئالێکساندرا ساسنۆڤیچ خانمە تێنسزانی بیلارووسی، بە بردنەوەی لە کارۆلینای خانمە تێنسزانی سلۆڤاکی، گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی بودابێستی هەنگاریا.
لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی بودابێستی هەنگاریا، ئالێکساندرا ساسنۆڤیچ خانمە تێنسزانی بیلارووسی، رووبەڕووی کارۆلینای سلۆڤاکی بووەوە، لە کۆتاییدا خانمە بیلارووسیەکە توانی یارییەکە، بە ئەنجامی دوو سێت بەرامبەر سێتێک، یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش سێ و سێ شەش و حەوت شەش بوون.
بەم بردنەوەیە ساسنۆڤیچ گەیشتە یاریی کۆتایی، لەم قۆناغەش سبەی یەکشەممە لە پێناو بەدەستهێنانی یەکەم ناسناوی لە بودابێتس، رووبەڕووی دایانا شنایدەری خانمە تێنسزانی رووسی دەبێتەوە.
پاڵەوانێتی تێنسی بودابێستی هەنگاریا ماوەی شەش رۆژە دەستی پێکردووە و سبەی یەک شەممە 22/7/2024 کۆتایی دێت، براوەی ناسناوەکەش 267.082 دۆلاری ئەمریکی وەکو خەڵاتی پاڵەوانێتیەکە پێشکەشی دەکرێت.