ژاپۆن باشترین كڕیاری نه‌وتی ئێرانه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ وڵاتی ژاپۆن له مانگی رابردوودا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه به‌راورد به ساڵانی رابردوو.
وه‌زاره‌تی ئابووری و بازرگانی ژاپۆن له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، هاورده‌ی نه‌وتی ئێران له مانگی ته‌ممووزدا به رێژه‌ی نزیكه‌ی له سه‌دا شه‌ست و دوو زیادیكردووه به‌راورد به‌هه‌مان ماوه له ساڵی رابردوودا.
ژاپۆن رۆژانه زیاتر له 256 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان له ئێران كریوه ئه‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌ییه له ئاستی كڕینی نه‌وتی ئێرانی له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه.