لەنێو 400 توێژینەوە و 64 زانکۆی جیهاندا گەنجێکی کورد یەکەم بوو

ئەمیر حەمید مەجید بە توێژینەوەیەکی لەبارەی ناسینەوەی ھێما بەبینایی بۆ دەقى دەستنووس سریانیى، لەنێو 400 توێژینەوە و 64 زانکۆی 14 وڵاتی جیهاندا، پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێیەکی زانستیی لە ئەبوزەبی بەدەستهێنا.
ئەمیر حهمید مهجید و چوار هاوپۆلەکەی بەشدارییان لە یانزەهەمین پێشبڕکێی توێژینەوە و داهێنان لە زانکۆی ئەبوزەبی کرد.
لەنێوان 64 زانکۆ لە 14 وڵاتی جیهاندا کە 400 توێژینەوەیان پێشکەش کرد، توێژینەوەکەى ئەمیر بەناونیشانى "ناسینەوەی ھێما بەبینایی بۆ دەقى دەستنووس سریانیى" پلهی یهكهمی بهدهستهێنا، بەمەش یەکەمجارە خوێندکارێکی کورد پلهی یهكهم لهم پێشبڕكێیه بەدەست بهێنێت.
ئەمیر حەمید مەجید لەلایەن سەرۆکی زانكۆی كوردستان پڕۆفیسۆر کیس شارپەوە پێشوازی لێکرا و خهڵاتی پێبەخشرا ، ههروهها جێگری سەرۆکی زانکۆی كوردستان دکتۆر دانا مەولوود، ڕاگری قوتابخانەی زانست و ئەندازیاری بە وەکالەت دکتۆر تاریق ڕەشید و دکتۆر حوسێن حەسەنی سەرپەرشتیاری توێژینەوەی ئەمیر و ئەحمەد قۆسەیری، له كۆبوونهوهیهكدا پیرۆزباییان له ئهمیر كرد.