لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا زیاتر لە 46 ملیۆن دۆلار بۆ کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی کامالا هاریس کۆ کرایەوە

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا

هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و کاندید بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، دوای دەستپێکردنی بە چەند کاتژمێرێک، 46 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری کۆکردەوە.

قەبارەی هاوکارییە ئەمەریکییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، گەیشتە 46.7 ملیۆن دۆلار.

ActBlue لە پلاتفۆرمی "X"ـی خۆیدا کۆکردنەوەی پارەی ڕایگەیاند، بەو بۆنەیەوە ئەمەریکییەکان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا 46.7 ملیۆن دۆلاریان بە کەمپەینەکەی هاریس بەخشیوە.

ActBlue ئاماژەیکرد، ئەم بڕە پارەیە لەماوەی یەک ڕۆژدا، گەورەترین بەخشینە کە لە سەرەتای ساڵەوە بەخشرابێتە هەڵبژاردنەکان.

ڕۆژی 21ـی تەمموزی 2024 لە نامەیەکی کراوەدا، جۆو بایدن، کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ڕاگەیاند.

لە نامەکەیدا، بایدن ئاماژەی بە کارەکانی ماوەی سێ ساڵ و نیوی ڕابردوو کردووە کە وەک سەرۆکی ئەمەریکا کردوویەتی و ڕایگەیاندووە، شانازییەکی گەورەی ژیانی بووە کە وەک سەرۆک توانیویەتی خزمەتی ئەمەریکییەکان بکات.

بایدن باسی لەوەش کردووە، ئێستە ئەمەریکا خاوەنی بەهێزترین ئابوورییە لە جیهاندا و وەبەرهێنانی مێژووییان لە بنیاتنانەوەی نەتەوەکەیان کردووە. هاوکات کاریان کرد بۆ کەمکردنەوەی نرخی دەرمان بۆ کەسانی بەساڵاچوو. هەروەها فراوانکردنی چاودێریی تەندروستی گونجاو بۆ ئەمەریکییەکان کردووە و یەکەم ئافرەتی ئەمەریکی ڕەشپێستی بۆ دادگای باڵا دەستنیشان کردووە.

لە نامەکەیدا بایدن بۆ گەلی ئەمەریکا دەڵێت، "گەورەترین شانازی ژیانم بووە کە وەک سەرۆک خزمەتی گەلەکەی بکات و مەبەستی بووە دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە، بەڵام لە بەرژەوەندی حزبەکەی و وڵاتەکەی، دەستبەرداری ئەوە بێت و سەرنجی تەنیا لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دەبێت، لەو ماوەی مانەوەی وەک سەرۆکی ئەمەریکا".