ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه وه‌زیری ناوخۆ له‌سه‌ر داوای ئه‌ردۆغان بووه
په‌یوه‌ندی به كوده‌تای سه‌ربازییه‌وه هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌فكان ئالا ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له یه‌كه‌م هه‌نگاودا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌سندكرد، میدیاكانی توركیا تیشكیان خسته سه‌ر هۆكاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئالا له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا، كه هێشتا باری نائاسایی به‌رده‌وامه و هێزه ناوخۆییه‌كان له شووكی هه‌وڵی كوده‌تای 15 ته‌موز رزگاریان نه‌بووه.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تورك بڵاوی كرده‌وه ده‌ست له كاركێشانه‌وه وه‌زیری ناوخۆ په‌یوه‌ندیی به كوده‌تای 15 ته‌موزه‌وه هه‌یه. پاش شكستی كوده‌تا هیچ دیدارێك له نێوان ئه‌ردۆغان و ئالا ئه‌نجام نه‌درا. ئه‌ردۆغان پاش شكستی كوده‌تا له كۆبوونه‌وه‌ی رێزگرتن و پێ‌زانین له جیاتی ئه‌فكان ئالا له‌گه‌ل سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری كار‌و ئهمنییهنی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆ بووه‌وه.
رۆژنامه‌ی حوورییه‌ت له‌سه‌ر زاری نێردراوی خۆی له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ له‌سه‌ر داوا سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بووه.