له‌سه‌ر رێگه‌ی جوله‌مێرگ و چه‌لێ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا
كه‌سێك كوژراوه و یه‌كی دیكه‌شی برینداربووه
K24 – هه‌ولێر
له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان جوڵه‌مێرگ و چه‌لێ بۆمبێك به بارهه‌ڵگرێك ته‌قییه‌وه كه كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی باركردبوو، له ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراوه و یه‌كێكیش برینداربووه.
ته‌قینه‌وه‌كه ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه له بیست كیلۆمه‌تری گوندی گهچیملی روویداوه، كه له‌كاتی تێپه‌ربوونی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی ته‌قیوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی كه كوژرواوه، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌یه و خه‌ڵكی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خته.
ته‌قینه‌وه‌كه چه‌ند كاتژمێرێك پاش ئه‌وه‌ی روویدا كه شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌نیوان سوپای تورك و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی چه‌لێ روویدا.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌په‌گه، شه‌ڕو پێكدادانی رۆژی چوارشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی روویدا كه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا له جۆری درۆن له لایه‌ن گهریلاكانییانهوه كه‌وته خواره‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر پارچه‌كانیدا گرتووه.