توركیا ڤیزا بە بازرگانانی عێراق دەدات

K24 - ھەولێر

وه‌زاره‌تی پلاندانان و بازرگانی عێراق بڵاویكردوە، وەزارەتی ئابووری توركیا بڕیاریداوە ڤیزا به‌ بازرگانه‌ عێراقییه‌كان بدات و لەخاكی توركیا كاری بازرگانی بكه‌ن.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری بازرگانی لەبەیاننامەیەكدا بلاویكردەوە، سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانان و  بازرگانی عێراق  له‌گه‌ڵ بەرپرسانی وەزارەتی ئابووری توركیا كۆبوونه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی دوولایه‌نه‌ مۆربكەن.

لەبەیاننامەكەی وەزارەتی پلاندانان و بازرگانی عێراقدا ھاتوە، لەو سەردانەدا چەندین رێككەوتنامەیان مۆر كردوە بەتایبەتی له‌ بواری پیشه‌سازی و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و ھەروەھا داوامان لەبەرپسانی توركیا كرد  كارئاسانی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانه‌ عێراقییەكان بكەن و   ڤیزاش بەو كەسانە بدەن كەلە توركیا كاری بازرگانی دەكەن.