توركیا ڤیزا بە بازرگانانی عێراق دەدات
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی پلاندانان و بازرگانی عێراق بڵاویكردوە، وەزارەتی ئابووری توركیا بڕیاریداوە ڤیزا به بازرگانه عێراقییه‌كان بدات و لەخاكی توركیا كاری بازرگانی بكه‌ن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری بازرگانی لەبەیاننامەیەكدا بلاویكردەوە، سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانان و بازرگانی عێراق له‌گه‌ڵ بەرپرسانی وەزارەتی ئابووری توركیا كۆبوونه‌وه، بۆئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی دوولایه‌نه مۆربكەن.
لەبەیاننامەكەی وەزارەتی پلاندانان و بازرگانی عێراقدا ھاتوە، لەو سەردانەدا چەندین رێككەوتنامەیان مۆر كردوە بەتایبەتی له بواری پیشه‌سازی و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و ھەروەھا داوامان لەبەرپسانی توركیا كرد كارئاسانی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانه عێراقییەكان بكەن و ڤیزاش بەو كەسانە بدەن كەلە توركیا كاری بازرگانی دەكەن.