دەمیرتاش و بوڵدان بانگێشتی دادگا دەكرێن

K24 - ھەولێر

ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش و پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری ئیستانبوڵ لەسەر لیستی ھەدەپە لە لایەن داواکاری گشتی ئەنقەرە لەسور پرسی (سوکایەتیکردن بە سەرکۆماری) بۆ وەرگرتنی وتەکانیان بانگھێشتکران.

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، دەمیرتاش و بوڵدان لە چوارچێوەی ئەو دۆزەی کە لە لایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی پەرلەمانتاران بەرێوە دەچێت، بەمەبەستی وەرگرتنی وتەکانیان، بانگھێشتکراون.

داواکاری گشتی ئەنقەرە پێشتر بە تەلەفۆن دەمیرتاش و بوڵدانی بەمەبەستنی ئامادەبوونیان بۆ وەرگرتنی وتەکانیان ئاگادار کردبووەوە، بەڵام ھەردووكیان پابەندی ئاگاداری کردنەوەکە نەبوون، بۆیە داواکاری گشتی، نووسراوێکی ئاراستەی دەمیرتاش و بوڵدان کرد.

لە یاسای سزادانی تورکیادا ھەر کەسێک سوکایەتی بەسەرکۆمار بکات ئەوا داوای سزای ساڵێک تا چوار ساڵ زیندانی بۆ دەکرێت، لە ئەگەری ئەنجامدانی ئەو تاوانە بە شێوەیەکی ئاشکرا، ئەوا سزاکە شەش لەسەر یەک زیاد دەبێت.

لە دوای پەسندکردنی یاسای ھەڵگرتنی پارێزبەندی و بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی، قۆناغێکی نوێ بۆ ١٥٢ پەرلەمانتار کە سکاڵای یاسایان لەسەرە دەستی پێکردبوو.