سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له قوتابییه یه‌كه‌مه‌كه‌ی كه‌ركووك ده‌كات

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌یاندووه‌ته قوتابییه كورده‌كه‌ی كه‌ركووك كه له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا له پۆلی شه‌شدا به‌رزترین نمره‌ی به ده‌ست هێناوه و یه‌كه‌م بووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 22ـی ته‌ممووزی 2024، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به ته‌له‌فۆن په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌یاندووه‌ته قوتابی كاردۆ فه‌رحان عه‌بدولكه‌ریم، كه به به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی 100 له هه‌موو بابه‌ته‌كان، یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراق بووه له خوێندنی كوردی له پارێزگای كه‌ركووك.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید هه‌روه‌ها له پۆستێكی فه‌یسبووكدا سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك كردووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ خواستوون.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، دووه‌می هه‌موو عێراق له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی، قوتابییه‌كی دیكه‌ی شاری كه‌ركووكه و پیرۆزبایی خۆی ئاراسته كرد.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به ته‌له‌فۆن په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌یاندووه‌ته قوتابی محه‌ممه‌د سامان ڕه‌ئووف و خانه‌واده‌كه‌ی كه توانیویه‌تی به به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی 99،71 له ئاماده‌یی ڕۆشنبیری له خوێندنی كوردی له كه‌ركووك پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق به ده‌ست بهێنێت.
هاوكات كاردۆ فه‌رحان عه‌بدولكه‌ریم تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، به باشی ئاماده‌كاری بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان كردبوو و له ماڵه‌وه‌یش هانده‌ری بوونه. هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد كه له ڕێگه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته كردووه.
له لای خۆیه‌وه، مامۆستا كامه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك له ڕێگه‌ی كوردستان24ـوه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، ئالان حه‌مه‌سه‌عید و كورد له كه‌ركووك كرد، به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئه‌نجامه به‌رزه له‌لایه‌ن قوتابی كاردۆ فه‌رحانه‌وه. گوتیشی، ئه‌م ئه‌نجامه پێشبینیكراو بووه، چونكه به‌هۆی پشتیوانییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هیچ به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م خوێندنی كوردی ڕایانناگرێت.