ئه‌مریكا رێگه‌ی به ئێران داوه له‌سه‌ر چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی به‌رده‌وام بێت
كۆشكی سپی پشتڕاست ناكاته‌وه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش وه‌ڵام ناده‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانی له شاندی دانوستانی ئه‌تۆمی "به نهێنی" له ئێران خۆش بوونه له‌سه‌ر هه‌ندێ له چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی به‌رده‌وام بێت كه له دانوستانی ئه‌تۆمی له نێوان هه‌ردوو بڕیار له‌سه‌ر راگرتنیان درابوو.
ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند لێخۆشبوونه‌كه بۆ ئه‌وه بووه كه ئێران بتوانێ له ئابڵۆقه ئابوورییه‌كان رزگاری ببێت كە كات بۆ دەست ھەڵگرتنی ئێران لە چالاكییە ئەتۆمییەكانی دیاریكرابوو.
راپۆرته‌كه له لایه‌ن ئه‌نستیتۆی زانست و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له واشنتۆن بڵاو كراویه‌وه كه سه‌رۆكی تینك تانك، ده‌یڤید ئه‌لبرایت پشكێنه‌ری پێش‌ویی یۆئێن یه‌كێ له ئاماده‌كارانی راپۆرته‌كه بووه.
ئه‌لبرایت رایگه‌یاند لێخۆشبوونه‌كه یان چاونووقاندن به نهێنی بووه، كه له به‌رژوه‌ندیی ئێران‌دا بووه.
له لێخۆشبوونهكهدا، رێگه به ئێران دراوه ده‌توانێ بڕێكی زیاتری یۆرانیۆمی پیتاندراوی ئاست نزم له دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی هه‌ڵگرێت. زیاتر له‌و ئاسته‌ی كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان هه‌ردوو لا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون. یۆرانیۆمی پیتاندراوی ئاست نزم ده‌توانرێ بۆ ئاستێكی به‌رز بپیتێندرێت كه چه‌كی ئه‌تۆمی لێی دروست بكرێت.
رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ساڵی رابردوو له نێوانی گرووپی 5+1 و كۆماری ئیسلامی ئێران ئیمزا كرا كه له به‌رامبه‌ر ده‌ستهه‌ڵگرتنی ئێران له چالاكیی ئه‌تۆمی، ته‌واوی سزاكانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌گرێن، كه ئابڵۆقه داراییه‌كان ته‌نگی به ئێران هه‌ڵچنیبوو.
لێخۆشبوونه‌وه له لایه‌ن كۆمیسیۆنێكی هاوبه‌شه‌وه په‌سندكراوه كه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش له ئێران خۆش نه‌بووه، هه‌ندێ له چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئیران له دژی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمین، كه تا رۆژی 16 كانوونی دووه‌م ده‌رفه‌ت درابووه ئێران ده‌ست له چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی هه‌ڵگرێت، بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند وڵاته زڵهێزه‌كانی به‌شدار له دانوستانی ئه‌تۆمی پێكهاتوو له ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا، روسیا، چین ، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا هیچ شتێكی نهێنییان نه‌بووه.
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش هیچ نهێنییه‌كی نه‌بووه.
دیپلۆماته‌كانی وڵاتانی گرووپی 5+1 له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌م راپۆرته وه‌ڵامی رۆیته‌رزیان نه‌دایه‌وه.