دوو سه‌ركرده‌ی داعش ده‌ستگیركران
به‌رپرسی چاودێری و كارگێڕین
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دوو سه‌ركرده‌ی دیاری ڕێكخراوی داعش له ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منیدا له لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه له باكور و ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیر كراوون.
فه‌ریق" رائید شاكر جه‌وده‌ت" فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی له ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه" هێزێكی هه‌واڵگری لیوای شه‌شی پۆلیسی فیدراڵی،له‌میانی پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منیدا و له‌كاتی گه‌ڕان و پشكنین له قه‌زای "تارمیه" ی باكوری به‌غدا به‌رپرسی چاودێری به‌ناو ویلایه‌تی به‌غدای داعش كه به "ئه‌بو عه‌بدوڵڵا ئه‌لمه‌شهه‌دانی" ناسراوه،ده‌ستگیر كراوه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه هێزێكی سه‌ر به لیوای هه‌شتی پۆلیسی فیدراڵی، به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكی كارگێڕی سه‌ر به كه‌تیبه‌ی "ئه‌بو حه‌مزه" له ویلایه‌تی باشوری سه‌ر به داعش كه ناوی "ئه‌بو خه‌ڵه‌ف ئه‌لزوبه‌عی" یه له ناوچه‌ی "ئه‌لزیدان" ی سه‌ر به قه‌زای ئه‌بوغرێب كه "20" كیلۆ مه‌تر ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ستگیر كراوه.