ئەمڕۆ پێشمەرگە لەبەردەم رۆژێكی مێژوویی دایە

خۆشیدەربڕینی یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی دوای سەركەوتنەكەیان بەرامبەر رومادی
خۆشیدەربڕینی یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی دوای سەركەوتنەكەیان بەرامبەر رومادی

لە قۆناغی پلەی ئۆفی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە بەغدا لە پێناو بڕینی بلیتی گەیشتن بە خولی ئەستێرەكانی عێراق رووبەڕووی یانەی قاس دەبێتەوە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە یاریگەی زەورا لە شاری بەغدا، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و قاسم بەیەك بگەن، براوەی ئەم یارییە وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەكانی عێراق یاریی دەكات.
لە دوایین قۆناغی خولی نایابی عێراق یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، نەیتوانی پێشەنگی كۆمەڵەكەی بگرێت و راستەوخۆ بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق سەربكەوێت، بۆیە بە ناچاری چارەنووسی كەوتە پلەی ئۆف، لە دوایین یارییش پێشمەرگەكانی سلێمانی لە بەغدا گۆڵبارانی یانەی رومادیان كرد و هیوای گەڕانەوەی بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق زیندوو بووەوە.
پێشمەرگەی سلێمانی ئەگەر ئەم یارییە بباتەوە، دوای 13 ساڵ دابڕان سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە خولی ئەستێرەكانی عێراق، بەمەش وەرزی داهاتوو بۆ یەكەمجار لە مێژوودا پێنج یانەی كوردستانی بەشداریی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق دەكەن.

.