مەحما خەلیل لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کشایەوە

نووسینگەی مەحما خەلیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند: ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان کشایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی تەمموزی 2024، نووسینگەی مەحما خەلیل، لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند، مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهۆی خستنەڕووی یاسای لێبوردنی گشتیی لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کشایەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کشانەوەکەی مەحما خەلیل، وەک ناڕەزایەتییەک بوو بەرامبەر بەو یاسایە، کە لەڕێگەیەوە دەتوانرێ ئەو تاوانبارانە ئازاد بکرێن کە دەستیان بە خوێنی عێراقییەکان، بەتایبەتی ئێزدییەکان کە گەورەترین هەڵمەتی جینۆسایدیان لە مێژوودا بەرامبەر کرا، سوور بووە.
دەشڵێت، "یاساکە بانگەوازێکە بۆ قوربانیانی تیرۆر و کەسوکاری قوربانییەکان، هەروەها وەک ڕێزێکیشە بۆ تیرۆریستان کە دەرفەتی ئازادبوونیان پێ دراوە".
ڕاشیگەیاند، بە بڕوای ناوبراو، ئەم یاسایە کەلینێکی کۆمەڵایەتیی دروست دەکات و ساڕێژ نابێت تا دادپەروەری بەدەست نەهێنرێت و هەروەها تا قورسترین سزا بەسەر تیرۆریستاندا نەسەپێنرێت.