10 هەواڵ بە کورتی
10 لە گرنگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-07-2024ـی باشوور، باکوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە کورتی.
1. لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، خانووەک پێشکەشی "دایە شەمێ" کرا
لهسهر ڕاسپاردهی مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، خانووەیەک بە دیاری پێشکەشی "دایه شهمێ" خاوهنی 33 شههیدی دەستی داعش کرا. دایە شەمێ و خێزانەکەی، کەمپی چهمشكۆیان بەجێهێشت و چوونە نێو خانووە نوێیەکەیان لە ناوەندی شاری دهۆک.
2. وەزیری ناوخۆ "مژدە"ـیەکی بۆ هێزەکانی ئاسایش ڕاگەیاند
هێمن میرانی، هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-07-2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ئیمزای لەسەر هەمواری ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.
3. پارتی: بەبێ عەرەب و تورکمان ناتوانرێت پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلایی بکرێتەوە
عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک، گوتی: "نە پارتی و نە یەکێتی بەبێ عەرەب و تورکمان ناتوانن پۆستی پارێزگار یەکلایی بکەنەوە".
4. بەرپرسێکی یەکێتی: پێویست بکات، لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ پارتی کۆ دەبینەوە
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی بە پێویستی دەزانێت، پارێزگاری نوێی کەرکووک بە لێکگەیشتنی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان دابنرێت. دەشڵێت، هەر کاتێک پێویست بکات، پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆ دەبنەوە.
5. لێبووردنە گشتییەکەی هەسەدە، سوپای عێراقی خستە ئامادە باشی
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، لێبووردنێکی گشتی بۆ ئازادکردنی ئەندامانی ڕێکخراوی داعش لە زیندانەکانیان لە سەرانسەری ڕۆژئاوای کوردستان دەکرد و حکوومەتی عێراق لە ترسی دووبارە بەهێزبوونەوەی ڕێکخراوە پاسەوانی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا تۆکمەتر دەکات.
6. میت: بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە لە سلێمانی کوژران
دەزگای هەواڵگری تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکەی لە سنووری پارێزگای تورکیا ڕاگەیاند و وەزیری بەرگریی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانی دژی چەکدارانی پەکەکە بەردەوام دەبێت.
7. دیالۆگی هاوبەشیی هاوکاریی ئەمنیی ئەمەریکا و عێراق کۆتایی هات
ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە، 23-07-2024، دیالۆگی هاوبەشیی هاوکاریی ئەمنی لە نێوان ئەمەریکا و عێراق "دوای گفتوگۆکردن لەسەر ئایندەی پەیوەندییە ئەمنییە دووقۆڵییەکانمان، کۆتایی هات".
8. وادەی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەسەد دیاری نەکراوە
ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا بە تێپەڕبوونی کات خێراتر دەبێت و پێشهاتی نوێ هەن. گوتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری تورکیاش (ئاک پارتی) دەڵێت، "هیچ وادەیەک بۆ دیداری سەرۆکی هەردوولا دیاری نەکراوە".
9. فڕۆکەیەکی نیپال بە 19 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە
لە کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ، فڕۆکەیەک کە 19 سەرنشینی هەڵگرتبوو، کەوتە خوارەوە؛ هەموو سەرنشینەکانی گیانیان سپارد و تەنها فڕۆکەوانە لە ڕووداوەکەدا ڕزگاری بوو.
10. ئیسرائیل لە ڕێککەوتنی حەماس و فەتح ناڕازییە
یسرائیل كاتس، وهزیری دهرهوهی ئیسرائیل له پۆستێكی ئێکس ڕایگەیاند: فهتح و حهماس ڕێككهوتنێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنی غهززه به هاوبهشی، دوای جهنگی ئیسرائیل ئیمزا كردووه، له بری ئهوهی مهحموود عهباس تیرۆریستان ڕهت بكاتهوه، باوهش بۆ بكوژانی بزووتنهوهی حهماس دهكاتهوه و ڕووی ڕاستهقینهی خۆی ئاشكرا دهكات.
بۆ زانینی نوێترین زانیاریی ناوخۆیی و جیهانیی، ببە ئەندامی کەناڵەکانی کوردستان24:
کەناڵی کوردستان 24 لە تێلێگرام | کەناڵی کوردستان 24 لە واتسئاپ | کەناڵی کوردستان 24 لە ڤایبەر