بۆمبی هێشوویی زیاتر له 400 كه‌سی كوشتووه
یه‌ك له‌سه‌ر سێی كوژراوه‌كان منداڵن
K24 – هه‌ولێر
هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی دژی به‌كارهێنانی بۆمبی هێشوویی رایگه‌یاند له ساڵی 2015 زیاتر له 400 كه‌س به‌هۆی بۆمبی هێشوویی كوژراون و زۆربه‌یان له سوریا، یه‌مه‌ن و ئوكراین بووه، كه په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی بۆمبی هێشوییان ئیمزا نه‌كردووه.
بۆمبی هێشوویی له فڕۆكه‌وه به‌ر ده‌درێته‌وه، یان به تۆپخانه ده‌هاوێژرێت كه بۆ سه‌دان بۆمبی بچووكتر دابه‌ش ده‌كرێت و ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌خۆوه ده‌گرێت، ئه‌وانه‌شی كه ناته‌قێنه‌وه، دۆزینه‌وه و له‌ناو بردنیان سه‌خته كه پاش كۆتاییهاتنی شه‌ڕ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بنه هۆی كوژران و كه‌مئه‌ندامبوونی هاووڵاتیانی سڤیل.
هاوپه‌یمانی دژی بۆمبی هێشوویی رایگه‌یاند417 كه‌س له ساڵی 2015 به‌هۆی بۆمبی هێشوویی كوژراون، كه زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر سێیان منداڵن. گوتیشی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانیانی ئه‌م بۆمبه زۆر له‌وه زیاتره و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری قوربانیانیش هاووڵاتیانی سڤیلن و به‌شی هه‌ره زۆریشی به 248 كوژراو له سوریا بووه.
له یه‌مه‌نی 104 كه‌س و له ئوكراین 19 كه‌س به‌هۆی بۆمبی هێشوویی له ساڵی 2015 كوژراون، كه هیچ یه‌ك له‌م سێ وڵاته په‌یمانی قه‌ده‌غه‌كردنی بۆمبی هێشوییان ئیمزا نه‌كردووه.
بڕیاره له رۆژانی 5-7 ئه‌یلول شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی قه‌ده‌غه‌كردنی بۆمبی هێشوویی له ژنێف به‌ڕێوه بچێت كه 119 وڵات تێیدا ئه‌ندامن.