ئه‌حمه‌د شه‌ریفی: عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، پێویستی به ڕۆڵی گرنگیی هه‌رێمی كوردستانه

شاره‌زایه‌كی سه‌ربازیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی فیدراڵ ڕێگه به ڕۆڵی گرنگی هه‌رێمی كوردستان نادات له‌وەی توانا سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان بەرز بکاتەوە بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه نوێیه‌كانی وه‌ك سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی. ده‌شڵێت "چاوخشاندنه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هاوكات عێراق و ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له پێویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر".
چوارشه‌ممه، 24ـی ته‌ممووزی 2024، ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، شاره‌زای سه‌ربازی، تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ڕفتاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و درێژه‌ی هه‌بێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت له گۆڕان و هاوسه‌نگییه هه‌رێمییه‌كان تێوه بگلێت.
ئه‌حمه‌د شه‌ریفی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تێكچوونی دۆخی سنووری له نێوان عێراق و سووریا له ساڵی 2014ـدا كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر نه‌ینه‌وا، بەرەنجامی ڕه‌فتاره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ بوو به‌رانبه‌ر به پرسه‌كان و هاوسه‌نگییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق به‌تایبه‌ت دوای بڕیاره‌كه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ ئازادكردنی چه‌كدارانی داعش، ده‌بێته مه‌ترسی به‌سه‌ر ئارامترین ناوچه‌ی عێراق كه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سه‌ربازییه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، نه‌بوونی هه‌ڵوێستی به‌رگری و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئایینده له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به پرسه گرنگ و ستراتیجییه‌كان، نه‌خاسمه پرسه ئه‌منییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و جووڵه و چالاكییه‌كانی، جارێكی دیكه ده‌رفه‌ت به‌و ڕێكخراوه ده‌داته‌وه خۆی ڕێك بخاته‌وه و هێرشه‌كانی ده‌ست پێ بكاته‌وه.
یه‌كێك له پێویستییه‌كان كه ده‌بوو حكوومه‌تی عێراق بیكات، ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی بوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئه‌ركه ستراتیجییه‌ی نه‌كرد، ئه‌مه وا ده‌كات بۆ دوورمه‌ودایش كاریگه‌ریی نه‌رێنی به‌سه‌ر ناوچه جوگرافیا جیاجیاكان هه‌بێت و داعش و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه چالاكی تێدا بكه‌ن.