لە ڕانییە و سەنگەسەر دوو ناوەندی تەندروستی کرانەوە

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دروستکردنی ئەو سەنتەرە بۆ چالاکردنی فریاگوزاریی خێرای ژمارە 122ە، هەروەها بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییانە لە هەر ڕووداو کارەساتێکدا.

پێنجشەممە، 25ـی تەمموزی 2024، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە لێرەین بۆ کردنەوەی ئەو سەنتەرە نوێییەی فریا گوزاری ژمارە 122، بۆ فراونکردنی ژێرخانی ئابووری و چارەکردنی کێشە و گیروگرفتی هاووڵاتییان.

وەزیری تەندروستی دەڵێت "دروستکردنی ئەو سەنتەرە بۆ فراوانکردن و دروستکردنی ژێرخانیی نوێ و بۆ چالاکردنی فریاگوزاری خێرایی ژمارە 122، هەروەها بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییانە لە هەر ڕووداو کارەساتێکدا کە ڕووبەڕووی دەبنەوە ".

سامان بەرزنجی دەشڵێت: ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین دەکەین و سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕینیش دەکەین، کە هەردەم پاڵپشتیی کەرتی تەندروستی کردووە، بەردەوام لەگەڵمانە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و کێشە و گیروگرفتییان بگاتە ئاستی چارەکردن".

ڕاشیگەیاند "لە هاتمان بۆ ڕاپەڕین ئەو بەشی فریاکەوتنە نوێیە لە نەخۆشخانەی شارۆچکەی سەنگەسەر کراوە، بەسەر کردەوە.  تێچووی دروستکردن نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی نزیکەی 200 ملیۆن دینارە. لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین، لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین کراوە، ئەو بەشە، چەند پێداویستییەکی کەمی ماوە ئەویش لە ماوەیەکی کەمدا دابین دەکرێن".

Fly Erbil Advertisment