داهاتی نه‌وتی عێراق 4 ملیار دۆلاربووه‌

K24 - ھەولێر

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاویكردەوە، داهاتی فرۆشتنی نه‌وت له‌ مانگی ئابدا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ دیوه‌ به‌راورد به‌ مانگی ته‌مموز.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردەوە  ته‌نها له‌ مانگی ئابی ئەمساڵ، 100ملیۆن و 130 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه‌ و داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ فرۆشراوه‌ش 3 ملیار و 929 ملیۆن دۆلار بووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییەكانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، تێكڕای نرخی نه‌وتی فرۆشراوی عێراقی، 39 دۆلار 24 سه‌نت بووه‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.