عێراق مانگێكی دیكەی خوێناوی بەڕێكرد

لە ماوەی یەك مانگدا 691 كەس كوژراون

K24 - ھەولێر

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 960 هاووڵاتی عێراق کوژراون و زیاتر لە ھەزاری دیکەش برینداربوونە.

نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماری قوربانییەکانی مانگی رابردووی لە عێراق بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە 31 رۆژی رابردوودا 691 هاووڵاتی عێراق بەھۆی ھێرشی تیرۆرستی و شەڕ و پێکدادانەکانی سەرانسەری عێراق کوژراون و 16 10دیکەش برینداربوونە.

ھەروەھا نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەنێو قوربانییەکانی مانگی ئابدا 218 سەرباز و کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان بوون کە بەھۆی شەڕی دژی داعش کوژراون.