لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

سلێمانی
سلێمانی

پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی، لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاووڵاتییەک، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

 ئەمڕۆ هەینی، 26ـی تەمموزی 2024، مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کەسێک بەسەردان دەچێتە ماڵێک لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، دواتر لەماڵەکەدا لەگەڵ دوو کەسی تردا دەبێتە شەڕو دەماقاڵێی، لە ئەنجامدا کەسەکە بەچەقۆ بەسەختی بریندار دەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان دەسپێرێت و تۆمەتبارانیش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و هێڵکاریی بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەست پێ کرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییەوە بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

Fly Erbil Advertisment