ماکرۆن لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد

K24 – هەولێر:
سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس، پێشوازی لە سەرۆک و بەرپرسانی باڵای جیهان کرد کە مەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی دەستپێکی ئۆڵمپیک بانگهێشت کراون، لە نێویاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی 26ـی تەمموزی 2024، ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیکی پاریس بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و بەرپرسانی باڵای جیهان بانگهێشت کراون و یەکێک لە بانگهێشتکتراوەکانیش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.
پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە سەرکردە ئامادەبووەکان کرد و وێنەی یادگاری لەگەڵ گرتن، لە نێویشیاندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
پێشتر سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ هەینی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته پاريس و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جيهان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانى ئۆڵمپيكی پاریس ده‌كات.
كاتژمێر 8:30ـی خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر، ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یارییەکانی ئۆڵمپیکی پاریس به‌ڕێوه‌دەچێت کە جاری یه‌كه‌مه لە مێژووی ئەو پاڵەوانیەتەدا، ئاهەنگی کردنەوە لە دەرەوەی یاریگاکان بکرێت کە بڕیارە لە کەنار ڕووباری سین بەڕێوە بچێت کە یارییەکانی تاوەکوو 16ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبن.