له ئه‌مریكا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك روویدا
K24 – هه‌ولێر
له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا له كاتی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌ك بۆ بۆشایی ئاسمان له سه‌نته‌ری ئاسمانی كێنێدی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و سه‌باره‌ت به بوونی زیانی گیانی هیچ راپۆرتێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ناسا رایگه‌یاند تاقیكرنه‌وه‌ی هه‌ڵدانی موشه‌كێكی فالكۆن 9 بوو كه كۆمپانیای سپه‌یس X له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ته‌لایتێك بۆ بووشایی ئاسمان ره‌وانه ده‌كات.
به‌پێی وێنه‌كان دووكه‌ڵێكی زۆر له شوێنێ هه‌ڵدانی مووشه‌ك به‌رز بۆته‌وه.



