له پاڵه‌وانییه‌تیی ئامێریكا كراوه ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوواننه‌كراو روویدا
گاربین مۆگورۆزا ماڵئاوایی كرد
له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئامێریكا، بۆ ئاستی خانمان، گاربین موگورۆزای پۆلێنكراوی سێیه‌می جیهانی له به‌رانبه‌ر شۆخێكی پۆلێنكراوی (48)ـه‌م تووشی شكست بوو و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه كرد.
موگورۆزای تێنسزانی ئیسپانیای ته‌مه‌ن 22 ساڵ له به‌رانبه‌ر ئانستازیا سیڤاتسۆڤای تێنسزانی لاتیڤیا به ئه‌نجامی دوو سێتی بێ‌وڵام تووشی شكست بوو، ئه‌نجامی سێته‌كانیش (7 ـ 5) و (6 ـ4) بوون.
پاڵه‌وانییه‌تیی ئه‌مێریكای كراوه، بۆ ئاستی خانمان ململانێیه‌كی گه‌رمی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئانجیلیك كێربه‌ری تێنسزانی ئه‌ڵمانیا و سێرینا وێلیامزی ئه‌مێریكا تا ئێستا له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه ئاوڕیان له شكست نه‌داوه‌ته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرا موگورۆزای ئیسپانیاش ململانێی ئه‌م دوو شۆخه تێنسزانه بكات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌ركردنی بووه له ئه‌نجامه شۆكه‌كانی ئه‌مڕۆ، هه‌ڵبه‌ت ترسیشی خسته دڵی تێنسزانه گه‌وره‌كان كه هیچ گره‌نتییه‌كی بۆ ئه‌وانیش نه‌هێشته‌وه.