ئۆڵمپیکی ئیسپانیا دۆڕا و ئەڵمانیاش براوە بوو

یارییەکانی ئۆڵمپیکی 2024 بەردەوامن
یارییەکانی ئۆڵمپیکی 2024 بەردەوامن

لە یەکەم رۆژی یارییەکانی باسکەی ئۆڵمپیکی 2024، هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و ئوستوڕالیا بەرامبەر ئیسپانیا و ژاپۆن بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لە کۆمەڵەی یەکەمی یارییەکانی باسکەی ئۆڵمپیکی 2024، هەردوو هەڵبژاردەی ئوستوڕالیا و ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتری بونەوە. چارەکی یەکەمی یارییەکە ئوستوڕالیا توانی بە جیاوازی 10 خاڵ و بە ئەنجامی 31 خاڵ بەرامبەر 21 خاڵ بردنەوە بەدەست بهێنێت. چارەکی دووەمی یارییەکە ئیسپانیەکان بوون توانیان بردنەوە بەدەست بهێنن، بەڵام بە ئەنجامی 42 خاڵ بەرامبەر 49 خاڵ لەو دوو چارەکە لە دواوە بوون.

لە دوو چارەکی کۆتایی یارییەکەش یاریزانانی ئوستوراڵیا توانیان ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەن و لە کۆتاییدا یارییەکەیان بە ئەنجامی 92-80 و بە جیاوازی 12 خاڵ لە رکابەرەکەیان بردەوە و یەکەم بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لە یارییەکی دیکە و لە کۆمەڵەی دووەم، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ژاپۆن رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا ئەڵمانیەکان بوون توانیان یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

لە کۆی چوار چارەکی یارییەکە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا باشتر بوون و لە کۆتاییدا توانیان یارییەکە، بە ئەنجامی 97-77 و بە جیاوازی 20 خاڵ، بەرامبەر ژاپۆن بردنەوە بەدەست بهێنن و یەکەم بردنەوەشیان لە ئۆڵمپیکی پاریس تۆمار کرد.