هه‌وڵێكی بارسێلۆنا له دواساته‌كانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرا بوو
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی كرواتیا، له دواساته‌كانی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌ریك بووه داریۆ سرنای یاریزانی كرواتی په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی بارسێلۆنا بكات.
پێگه‌ی گلۆبۆی كرواتیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی داریۆ سرنا به گرێبه‌ستێكی ئازاد له یانه‌ی شاختاری ئۆكرایناوه په‌یوه‌ندی به بارسا بكات.
هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به یانه‌ی بارسێلۆنا له تویته‌ر، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كردبووه و رایگه‌یاند بوو، له رێگه‌ی ئیڤان راكیتیچه‌وه كار بۆ رازیكردنی داریۆ سرنا كرا بوو.
داریۆ سرنای ته‌مه‌ن 34 ساڵ، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به فه‌رمی وازهێنانی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند و زیاتر له 10 ساڵ بوو كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا بوو، ئێستا شاره‌ی كاپتنی به لوكا مودریچ به‌خشرا.