له چه‌لێ شه‌ڕێكی سه‌خت روویدا
كوژراو و برینداری هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی چه‌لێ له پارێزگای جوله‌مێرگ شه‌ڕ و پێكدادانێك له نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه روویدا كه به‌پێی لێدوانی والی جوله‌مێرگ سه‌ربازێك كوژراوه و شه‌شی دیكه‌شی برینداربوونه.
شه‌ڕ و پێكدادان له ناوچه‌ی ئه‌رتوش روویداوه كه ئاماری جیاواز سه‌باره‌ت به زیانی گیانی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
والی جوله‌مێرگ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند سه‌ربازێك كوژراوه و شه‌شی دیكه‌شی برینداربوونه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا باسی له گیان له‌ده‌ستدانی 20 گه‌ریلای په‌كه‌كه كردووه.
له لایه‌كی تره‌وه‌ی ئاژانسه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه باسیان له گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن، كه ئیواره‌ی دوێنێ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ندین جار شه‌ڕ و پێكدادان روویداوه.
شه‌ڕه‌كه، ئێواره‌ی دوێنی به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی سوپای توركیا له هه‌رێمی ئه‌رتۆش سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێ روویدا، كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به‌ره‌نگاری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوو لا روویدا.
جاری دووه‌میش كاتژمیر 4:00 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێكدادان روویدا، كه سه‌رچاوه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه باس له كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی توركیا له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌كه‌ن.