قایمقامی هەریر: بەرهەمی ساڵانەی برنجی هەریر و باتاس نزیکەی 600 تۆنە
قایمقامی قەزای هەریر بە وەکالەت ڕایگەیاند "ساڵانە، نزیکەی 400 دۆنم زەوی لە سنوری شارۆچکەی هەریر بە برنج دەچێنرێت و بەرهەمی ساڵانەشی نزیکەی 600 تۆن برنج دەبێت".
سێشەممە، شێروان جلال بەگ، قایمقامی قەزای هەریر بە وەکالەت، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ساڵانە بە نزیکەی 400 دۆنم زەوی لە سنوری شارۆچکەی هەریر دادەچێنرێت بە هەردوو جۆرەکەی برنجی کوردی دەنک خڕ‌و برنجی سەدری".
ئەو قایمقامە دەڵێت: بەرهەمی ساڵانەی برنجی هەریر و باتاس بە چەڵتوکەوە نزیکەی 600 تۆن برنج دەبێت".
سەبارەت بە نرخەکەشی شێروان جەلال گوتی: برنجی هەریر و باتاس به‌راورد به برنجى ئاكرێ بهناوبانگترە، هەروەها نرخەکەشی ساڵ بۆساڵ دەگۆڕێت، بەگشتی نرخەکەی بە تەنەکە دیاری کراوە، نرخی یەک تەنەکە برنجی باتاس لەنێوان 60 بۆ 70 هەزار دینارە.
له 15ـی ئایاری 2024وە ده‌ست به چاندنى برنج كراوه و بڕیاریشە له كۆتایی مانگى تشرینی یه‌كه‌م دروێنه بكرێت.
پار، فه‌رمانگه‌ى مێدیا و زانیارىی حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند، 21 هه‌زار دۆنم زه‌وى له‌لایه‌ن جووتیارانى هه‌رێمه‌وه به جۆره‌كانى برنج چێندراوه و پێشبینیش كرابوو به‌رهه‌می پار 23 هه‌زار تۆن بوو بێت.