مێسی و سوارێز پێش كریستیانۆ كه‌وتن
كریستیانۆ له ریزبه‌ندی چواره‌می گۆڵكارانی جیهان دێت
ئه‌گه‌رچی كریستیانۆ له 2016 خۆشترین ساته‌كانی ته‌مه‌نی ژیانی به بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی چامپیۆنز لیگ و یۆرۆ تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام له ڕووی ژماره‌ی گۆڵهكانیهوه له‌مساڵدا كه‌وته دواوه.
له ئامارێكدا تایبه‌ت به گۆڵكارانی جیهان له ساڵی 2016 له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان ده‌ركه‌وتووه، سوارێز و مێسی به 38 گۆڵ پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندی گۆڵكارانی جیهانیان گرتووه.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ به 37 گۆڵ له خانه‌ی سێیه‌م دێت و كریستیانۆش به 32 گۆڵ له خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی گۆڵكارانی جیهان ده‌بینرێت.
هێشتا 3 مانگی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ تێپه‌ڕ بێت، بۆیه ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ش هه‌یه ململانێی گۆڵكارانی جیهان له 2016 گه‌رمتر بكه‌ن و جێگۆڕكێش له ریزبه‌ندییه‌كه بكه‌ن.