توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سوریا ئاسایی ده‌كاته‌وه
له‌سه‌ر حیسابی كورده
K24 –هه‌ولێر
توركیا هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له میسر و سوریا ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم له سه‌ده‌مین رۆژی حكوومه‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاند توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و روسیا راستكرده‌وه و ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ میسر و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سوریا له‌ماوه‌ی ئاینده‌دا ئاسایی بكه‌ینه‌وه.
گوتیشی توركیا به جیدی هه‌وڵه‌كانی به‌گه‌ڕ خستوووه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ل میسر و سوریا.
توركیا له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ شه‌ڕو پێكدادانه ناوخۆییه‌كانی سوریا داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی سیاسی قه‌یرانی ئه‌م وڵاته، به‌ڵام ئێستا ئه‌و پرسه‌ی وه‌لا ناوه و هه‌موو هه‌وڵ و كوششی خۆی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێت پێشیگرتن به دابه‌شبوونی سوریا و ده‌سه‌ڵاتی كوردانی رۆژئاوا له نزیك له سنووره‌كانی.
به‌پێی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژئاوای كوردستان و هێرشی سوپای توركیا و بێ ده‌نگی حكوومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانان، وادیار ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق له‌سه‌ر حیسابی كورد بێت، كه تا دوێنی ئه‌نقه‌ره داوای رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته.