لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمەریکادا ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کوژران

بەرپرسێکی ئەمەریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی سێشەممە، دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان، ئەمەریکاش هێرشێکی لە عێراق ئەنجامداوە.
ئەو بەرپرسە ئەمەریکیەی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی: هێرشەکە بەهۆی هەڕەشەکردن بووە بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمەریکا.
لەلایەکی دیکەوە حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر جورف سه‌خر له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بووه و چوار ئه‌ندامیشیان کوژراوە.
ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ناوچه‌ی سه‌عیدات له‌باكووری پارێزگای بابل ئاشكرایكردووه، هێرشه‌كه هێزێكی سه‌ر لیوای 47ـی حه‌شدی شه‌عبی بە ئامانج گرتووە كه سه‌رقاڵی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی بوونه له‌ناوچه‌كه‌دا.
حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێرشه موشه‌كییه‌كه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه بووه و به‌و هۆیه‌وه چوار چه‌كداری حه‌شدی شەعبی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
درەنگانی شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو، چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد کران لە پارێزگا ئەنبار، کە هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمەریکای تێدایە، بەڵام هیچ هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.