لە ناوەندی خانی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی کتێبی "بوویەروبۆچوون" لە دهۆک بەڕێوە چوو

لە ناوەندی خانی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی کتێبی "بوویەروبۆچوون" لە دهۆک بەڕێوە چوو
لە ناوەندی خانی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی کتێبی "بوویەروبۆچوون" لە دهۆک بەڕێوە چوو

ئیمزاکردنی کتێبی (بوویەروبۆچوون) لە ناوەندی خانی لە شاری دهۆک بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆشنبیرانی شارەکە بەڕێوە چوو.

سەرەتا نووسەر لەبارەی وتارەکانی و رۆڵی راگەیاندن لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و گرنگی بە دیکۆمێنتکردنی رووداوەکان بۆ نەوەی داهاتوو قسەی کرد.

لەبارەی کتێبەکە  ئاماژەی بەوەدا، بوویەروبۆچوون بریتییە لە ژمارەیەک وتار کە لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاویکردوونەتەوە و بۆچوونی خۆی دەربارەی ڕووداو و پێشهاتەکان نووسیوە.

دواتر ئامادەبووان چەندین پرسیاریان لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە کرد و لەلایەن نووسەر وەڵامدرانەوە.

هۆشەنگ باوانی ،نووسەر و پێشمەرگە خاوەنی دوو بەرهەمی چاپکراوە، بە ناوەکانی (ڕەنگە کەسێکم ون کردبێت" کە دیوانێکی شیعرییە و لە ساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە و (بوویەروبۆچوون)ـیش کە چەندین وتاری نووسەری تێدان لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوکراوەتەوە.