یەکەمین پێشانگای ژووری بازرگانی قەزوین لە هەولێر کرایەوە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم یەکەمین پێشانگای ژووری بازرگانی قەزوین لە هەولێر بکرێتەوە، بە بەشداری چەندان کارگە و کۆمپانیا بۆ نمایشکردن و ناسینی بەرهەمەکانیانە بە هاووڵاتییان و بازرگانان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ـی تەمموزی 2024، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمە یەکەمین پێشانگای ژووری بازرگانی قەزوینە، بە بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆرکارگە و کۆمپانیا لەم پێشانگایەدا بۆ ئەوەیە بەرهەمەکانی خۆیان بناسێنن و نمایشی بکەن.
ئەو وەزیرە دەڵێت، "لەم پێشانگایەدا بازرگانانی ئێران، دەتوانن پەیوەندی ببەستن بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان و ژوورە بازرگانییەکان، هەروەها هاووڵاتییانیش دەتوانن بێن بۆ ئەم پێشانگایە، تاوەکو زۆرترین بەرهەمی ئەو کارگە و کۆمپانیایانە ببینن کە لێرە نمایش کراون".
وەزیری بازرگانی دەشڵێت: "ئەم پێشانگایە جگە لەوەی دەبێتە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، لە پەرەپێدان و جموجۆڵی بازرگانی گرنگە لە ڕووی ئابووریی و کۆمەڵایەتییشەوە بۆ هەردوولا دەبیتەجێی بایەخ".
کەمال موسلیم ڕاشیگەیاند، "بۆ ئێمە و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم جۆرە پێشانگایانە گرنگە هەبێت، کۆمپانیاکانی ئێمەش بەگشتی کە تایبەتمەندن لەو بوارە دەتوانن بەشداری لەم پێشانگایە بکەن".