تامر مسحال: كوژرانی ڕۆژنامه‌نووسان له غه‌ززه له مێژووی نوێ‌دا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست

په‌یامنێری پێشووی كه‌ناڵی جه‌زیره له غه‌ززه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی له غه‌ززه له دژی خه‌ڵك و ڕۆژنامه‌نووسان ڕوو ده‌دات، پلانبۆداڕژراوه و ئیسرائیل په‌یڕه‌وی ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ئیسرائیل په‌یامنێران و ڕۆژنامه‌نووسان له شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان به ئامانج ده‌گرێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 1ـی ئابی 2024، تامر مسحال، په‌یامنێری پێشووی كه‌ناڵی جه‌زیره له غه‌ززه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، دۆخی ڕۆژنامه‌نووسان له ناوچه‌كانی شه‌ڕ به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له غه‌ززه زۆر خراپه، به‌تایبه‌تی كه ئیسرائیل ڕۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێرانی كه‌ناڵی جه‌زیره به پلان به ئامانج ده‌گرێت.
تامر مسحال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئیسرائیل به كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه‌نووسانی كه‌ناڵی جه‌زیره تاوانباره و ئه‌م تاوانه‌یشی ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانه‌كانی دیكه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه زیاتر له 160 ڕۆژنامه‌نووسی له غه‌ززه كوشتووه، كه به‌شێكیان به بۆردمان بووه و به‌شێكیشی به مه‌به‌ست بووه.
مسحال باسی له‌وه‌ش كرد، چه‌ندان ڕۆژنامه‌نووس له غه‌ززه بریندار بوونه ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه‌یه‌ك نییه چاره‌سه‌ری لێ وه‌ربگرن. ڕوونیشی كرده‌وه، زیاتر له 20 ڕۆژنامه‌نووسی دیكه له زیندانه‌كانی ئیسرائیلدان.
په‌یامنێره‌كه‌ی پێشووی كه‌ناڵی جه‌زیره له غه‌ززه گوتیشی، كوژران و برینداربوونی ڕۆژنامه‌نووسان له غه‌ززه له مێژووی نوێی جیهاندا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 31ـی ته‌ممووزی 2024، ئیسماعیل غول، پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی عەرەبی و ڕامی ڕیفی کامێرامانەکەی لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوکانی کامپی شات لە غەززە لە لایەن فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیله‌وه كرانە ئامانج و كوژران.
پێشتریش لە کانوونی یەکەمی 2024، وێنەگرێكی کەناڵی جەزیرە لە هێرشێکی ئیسرائیل‌دا لە غەززە کوژرا و بەرپرسی نووسینگەی کەناڵەكەش كرایە ئامانج كە چەند ئەندامێکی خێزانەکەی کوژران و خۆیشی بریندار بوو.
لە نیسانی ئەمساڵ، پەرلەمانی ئیسرائیل پڕۆژەیاسایەکی پەسند کرد کە تێیدا ڕێگە بە حکوومەتی وڵاتەکەی دەدات ئەو دەزگه مێدیایانە قەدەخە بکات کە وەکوو هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل سەیر دەکرێن. حكوومەتی ئیسرائیل، کەناڵی جەزیرە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بۆ حەماس تۆمەتبار دەكات، لەبەرانبەردا كەناڵی جەزیرە ئەو تۆمەتانە ڕەت دەكاتەوە و دەڵێ، ئیسرائیل کارمەندانی بە سیستماتیک لە کەرتی غەززە دەکاتە ئامانج.
کەناڵی جەزیرەی قەتەری كوژرانی ئیسماعیل غول، پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی عەرەبی و ڕامی ڕیفی کامێرامانەکەی لە غەززە وەكوو بەشێک لە ستراتیجی بەئامانجگرتنی رۆژنامەڤانان و خێزانەکانیان دەزانێت.