سێكس و پاره له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی ئه‌ندامانی له‌ش
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ده‌ڵالانی بازاری ره‌شی بازرگانی به ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤ له میسر، له‌شفرۆشان به‌كار دێنن بۆ راكێشانی سه‌ره‌نجی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی له‌شیان بفرۆشن و نه‌خۆشخانه‌كانیش چاوپۆشی له‌و مامه‌ڵه‌یه قه‌ده‌غه‌كراوه ده‌كه‌ن.
كۆچبه‌رانی ئه‌فریقی كه ده‌گه‌نه قاهیره و له بواری داراییه‌وه نا‌ئومێد ده‌بن به رۆژنامه‌ی به‌ریتانیا بۆ زانستی تاوانناسی رایانگه‌یاند كرێكارانی سێكس وه‌ك شیرینی پێشكه‌ش ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی له‌شیان ده‌ربهێندرێن.
راپۆرته‌كه ئاماژه به ده‌ڵالێك ده‌كات كه خزمه‌تگوزاری سێكس وه‌ك ئامرازێك به‌كار دێنێت له كاتی دانوستانی نرخ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی كڕیار و فرۆشیار. "شه‌وێك له‌گه‌ڵ كرێكاری سێكس پێشكه‌ش ده‌كرێت وه‌ك هاندانێكی زیاتر بۆ فرۆشتنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی".
به‌پێی دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاواز له لایه‌ن زانكۆی ئێراسمۆس MC و نه‌خۆشخانه‌ی رۆتێردام له هۆله‌ندا، میسر رووگه‌ی گه‌شتیارانی چاندنی ئه‌ندامانی له‌شه، كه هیند و پاكستان و روسیا له پێشه‌وه‌ن.
هه‌رچه‌نده كڕین و فرۆشتنی ئه‌ندامانی له‌ش له میسر قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام به‌خشینی نایاسایی نییه بۆ پرۆسه‌ی چاندنی ئه‌ندامانی له‌ش.
هه‌ندێ له كڕیاران 100 هه‌زار دۆلار بۆ ئه‌ندامی له‌شی نوێ ده‌ده‌ن. له كاتێكدا كه هه‌ندێ له فڕۆشیارانی ئه‌ندامانی له‌ش له قاهیره ته‌نیا به 4500 دۆلار ئه‌ندامی له‌شیان فرۆشتووه.
له مانگی ئاداری رابردوو وێنه‌ی ته‌رمی كۆچبه‌رێكی سومالی له كه‌ناره ئاوییه‌كانی میسر له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌ندامانی له‌شی ده‌رهێنرابوو.
له مانگی ته‌موز، رۆژنامه‌یه‌كی بریتانیا بڵاوی كرده‌وه كۆچبه‌رێكی ئه‌فریقی له میسر بۆ ده‌رهێنانی ئه‌ندامانی له‌شی كوژراوه، كه وڵاتێكی ترانزیته بۆ كۆچبه‌ران، ئه‌گه‌ر پاره‌یان نه‌بێت بۆ كۆچكردن بۆ ئه‌وروپا.