شه‌ڕه‌كه ده‌ستی پێكرد، گواردیۆلا ڕقه‌كه‌ی پێشووی به تۆڕی ڕشت
ناتوانێت له چامپیۆنز لیگ پێ له تۆپ بدات
گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی بڕیاریدا یه‌حیا تۆڕێ له پێكهاته‌یی یانه‌كه‌ی بۆ پاڵه‌وانییه‌تیی چامپیۆنز لیگی ئه‌م وه‌رزه دووربخاته‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی bbc sportـی ئینگلیزی، پێپ گواردیۆلا له چامپیۆنز لیگ له شوێنی یه‌حیا تۆرێی كۆتدیڤواری یاریی به دوو یاریزانه نوێیه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات كه پێكهاتوون له (لێرۆی سانی و ئیلكای گۆندوگان).
یه‌حیا تۆرێی 33 ساڵ، كاتێك له یانه‌ی بارسێلۆنا بوو له لایه‌ن گواردیۆلا خرایه لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی هاتنی گواردیۆلاش بۆ مانچێسته‌ر سیتی ئه‌م یاریزانه بڕیاریدا یانه ئینگلیزییه‌كه جێبهێڵێت، به‌ڵام دواتر مانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد، ره‌نگه ئه‌م بڕیاره‌ی گواردیۆلا، ڕۆیشتنی ئه‌و یاریزانه له 2017 یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی تۆڕی له‌گه‌ڵ مان سیتی كۆتایی پێ دێت.