جه‌نه‌رالێكی پێشووی پاسداران له سووریا كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 2ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2016، ئێران رایگه‌یاند، جه‌نه‌رالێكی پێشووی سوپای پاسداران، به‌ناوی ئه‌حمه‌د غولامی، له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریا به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌حمه‌د غولامی، جه‌نه‌رالی پێشووی سوپای پاسداران، سه‌رپه‌رشتی به‌شێك له چه‌كداره ئێرانییهكانی ده‌كرد له سووریا و له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان، له نزیك مه‌زاری حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب له حه‌له‌ب، گوللـه‌یه‌ك به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت و به‌هۆی سه‌ختی برینهكهشییهوه گیانی له ده‌ستدا.