له مێردین و وان شه‌ڕ روویدا
شه‌ش سه‌رباز كوژراون
K24 – هه‌ولێر
له شه‌ڕو پێكدادان له هه‌ردوو پارێزگای وان و مێردین له باكووری كوردستان شه‌ش سه‌رباز و قۆرجویهك (جاش) كوژراون و چواری دیكه‌شی برینداربوونه.
شه‌ڕ و پێكدادان له هه‌ردوو ناوچه‌ی كه‌ربۆران و چاڵدێران له نێوان سوپای تورك و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه روویدا.
له ناوچه‌ی كه‌ربۆران له پارێزگای مێردین په‌كه‌كه به رۆكێت هێرشی كرده سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی ئه‌منی، كه له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوو لا روویدا.
به‌پێی میدیاكانی توركیا دوو سه‌رباز و قۆروجویهك له‌م شه‌ڕه‌دا كوژراون و سه‌ربازێك و قۆروجویهك و هاووڵاتییه‌ك بریندار بوونه.
له ناوچه‌ی چاڵدێران له پارێزگای وان شه‌ڕو پێكدادان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامبوو كه له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا چوار قۆروجو كوژران و مولازمێك و چار سه‌ربازی پله‌دار كوژراون.
والیی وان له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند شه‌ڕو پێكدادانێكی سه‌خت له چاڵدێران روویدا كه له‌وانه‌یه هه‌شت كوژراومان هه‌بێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ژماره‌یه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.