مه‌ترسی ده‌كرێت كێشه‌كانی یه‌كێتی بگاته‌ كه‌ركووك

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4b394092-2ae8-4246-b6ff-222ec24b08e6/NakokyekaniYekitiLeKerkuk.ism/manifest

K24 - كەركووك

مه‌ترسی ده‌كرێت كاریگه‌ری كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی بگاته‌ كه‌ركووك، به‌ڵام كادیرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ كه‌ركووك ره‌تیده‌كاته‌وه‌، ناوه‌ندی بڕیار كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی یه‌كێتی له‌و شاره‌دا هه‌بێت، ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتیش ده‌ڵێن، ئه‌وان به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ كێشه‌ی كه‌ركووك و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن.

 لە لایەكی دیكەوە به‌شێك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كه‌ی حه‌فتا كه‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فەرماندەیی ده‌كات و سه‌ر به‌ باڵی ناوه‌ندی بڕیاره‌، ده‌ڵێن ئێستا كاتی ئه‌و ململانێ سیاسییه‌ نییه‌.