لوفتهانزا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و ئیسرائیل درێژ دەکاتەوە
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا کە بە لوفتهانزا ناسراوە، بە هۆی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت ئاڵۆزییەکانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی بەرانبەر بە ئیسرائیل گەشتەکانی بۆ هەریەک لە ئێران، ئیسرائیل، عێراق، لوبنان و ئوردن ڕاگرت.
کۆمپانیاکە ئەمڕۆ 7ی ئابی 2024، لە بارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە"بە پشتبەستن بە شیکارییە ئەمنییەکان، پێداچوونەوە بە گەشتەکانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و ڕێکیان دەخاتەوە".
هەروەها ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆکەوە تاوەکوو 13ی ئاب، هەموو گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی عەممان، بەیرووت، تاران، تەلئەڤیڤ و بەغدا ڕادەگرێت، هەربۆیە گەشتیاران، ئەوانەی کاتی گەشتیەکانیان دەکەوێتە ئەو چەند ڕۆژەیە دەتوانن گەشتەکانیان هەڵوەشێننەوە.
لۆفتهانز هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی بۆ ناوچەکە گەڕاندووەتوە بۆ ئەو هەڕەشە ئاڵۆزیانەی لە دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییه سەرکردەی حەماس لە تاران دروست بووە و ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات، هەر بۆیە لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران و دەستەی فڕۆکەوانییەکانیان ئەو بڕیارەیان دەرکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەم هەفتەیە و لە ڕۆژی دووشەممە 5ـی ئابی 2024، گرووپی فڕۆکەوانی لوفتهانزای ئەڵمانی ڕایگەیاند بوو، بەهۆی پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێڵە ئاسمانییەکانیان تا 7ـی ئاب، گەشت بەسەر ئاسمانی ئێران و عێراقدا ناکەن.
هەروەها ڕایگەیاندبوو، سەرجەم گەشتەکانیان بۆ تەلئەڤیڤ، تاران و بەیروت تا 12ـی ئاب ڕاگرتووە.