رۆدری و مۆراتا سزا دران
یوێفا بەفەرمی بڕیاریدا رۆدری و مۆراتا بۆ یارییەکەی ئیسپانیا بەرامبەر سڕبیا رابگرێت، کە بڕیارە ئەم یارییە لە مانگی سێپتێمبەری داهاتوو بەڕێوەبچێت.
یوێفا روونیکردووەتەوە ئەم دوو یاریزانە پێشێلی یاساکانییان کردووە و لەکاتی ئاهەنگگێڕانەکانی ئیسپانیا دوای بردنەوەی یۆرۆ گۆرانی سیاسییان گووتوەتەوە.
لە دوای بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆی 2024 و گەڕانەوەی شاندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ مەدرید و ئاهەنگگێڕانیان لە ناوەڕاستی شارەکە، رۆدری و مۆڕاتا بە گوتنەوەی دروشمی سیاسی دژی گیبرالتار تۆمەتبار کران.
دوو رۆژ دوای ئاهەنگگێڕانەکە، یوێفا دەستی بە لێکۆڵینەوەکان کرد و دواجار مۆڕاتا و رۆدری بە تۆمەتی "شکاندنی بنەماکانی هەڵسوکەوتی گشتی" بۆ ماوەی یەک یاری سزادران. شکاندنی بنەماکان چەندین بابەتی جیاواز دەگرێتەوە لەوانە، بەکارهێنانی بۆنەکانی وەرزشی بۆ بانگەشەی سیاسی.