ئیسرائیل به پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و میسر و قه‌ته‌ر بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه ڕازی بوو

ئیسرائیل به دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕازی بووه سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست له غه‌ززه له‌سه‌ر بنه‌مای داوای سه‌رۆكانی هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، قه‌ته‌ر و میسر.
ڕۆژی هه‌ینی، 9ـی ئابی 2024، نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، دوای پێشنیازه سێقۆڵییه‌كه‌ی نێوان جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال تەمیم سانی، میری قه‌ته‌ر، ئیسرائیل ڕازی بووه شاندی دانوستانكاری خۆی له 15ـی ئه‌م مانگه بنێرێته شوێنی دیاریكراو بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حه‌ماس و تاوتوێكردنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه.
شه‌وی پێنجشه‌ممه، 8ـی ئابی 2024، هه‌ر یه‌ك له جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال تەمیم سانی، میری قه‌ته‌ر بەیاننامەیەکی هاوبەشییان لەسەر ڕەوش و بارودۆخی غەززە و خانەوادەی بارمتەکان بڵاو کردەوە و داوایان كرد دەستبەجێ ئەو نەهامەتییانە ڕابگیرێن.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتبوو "کاتی ئەوە هاتووە دەستبەجێ کۆتایی بە ئازاری درێژخایەنی خەڵکی کەرتی غەززە و بارمتەکان و خێزانەکانیان بهێنرێت، کاتی ئەوە هاتووە کە ئاگربەست بكرێت و بارمتە و دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێت."
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت "ئێمە هەر سێکمان و تیمەکانمان چەند مانگێکە هەوڵمان دا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیی کە ئێسته لەسەر مێزە و تەنیا پێویستی بە تەواوکردنی وردەکارییەکانی جێبەجێکردنەکەیە."
ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە ڕێک خراوە کە بایدن لە 31ـی ئایاری 2024 پێشکەشی کرد و بە بڕیاری 2735 ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتگیریی کراوە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه "نابێت چیتر کات بەفیڕۆ بدرێت و نابێت هیچ لایەنێک بیانووی بۆ دواخستنی هەبێت، کاتی ئازادکردنی بارمتەکانە، کاتی دەستپێکردنی ئاگربەست و جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە هاتووە." "وەک ناوبژیوان، ئامادەین ئەگەر پێویست بکات پێشنیازی کۆتایی پێشکەش بکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جێبەجێکردن بە شێوەیەک کە له ئاست چاوەڕوانی هەموو لایەنەکان بێت."
هاوكات ئه‌وه‌ش هاتووه "داوامان لە هەردوولا کردووە لە ڕۆژی پێنجشەممە 15ـی ئاب لە دەوحە و قاهیرە وتووێژی بەپەلە دەست پێ بکەنەوە بۆ پڕکردنەوەی هەموو ئەو بۆشاییانەی ماونەتەوە و بەبێ دواکەوتن دەست بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بکەن."