عێراق؛ هۆشداری دووبارە سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش دەدرێت
مه‌ترسیی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش له سوریاوه بۆ ناو خاكی عێراق، دوای ئازادكردنی 1500 به‌ندكراوی ئه‌و گروپه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه، زیاتر كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عێراق ده‌رده‌كه‌ون، به‌تایبه‌تی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئازادكراون عێراقین و به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بووبێت ده‌ربازی خاكی عێراق ده‌بنه‌وه، عێراقیش سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سوریا تون ده‌كات. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش هۆشداری له به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش چالاكییه‌كانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان به‌تایبه‌تی له‌عێراق ده‌دات.
له‌گه‌ڵ ئازادكردنی1500 به‌ندكراوی داعش له سووریا، مه‌ترسییه‌كان زیاتر ڕوو له عێراق ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی سنوورێكی دوور‌و درێژی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه و هه‌میشه‌ش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانیش له‌و وڵاته‌وه بۆ عێراق په‌ڕیوه‌ته‌وه، عێراقیش بۆ ڕێگری له دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش، سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا توندوتۆڵ‌تر ده‌كات. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش هۆشداری له به‌هێزبوونه‌وه‌و فراوانبوونی هێرشه‌كانی داعش و پاره‌داركردنی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه ده‌دات.
هاوكات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش ده‌دات، به‌جۆرێك لقەکانی چالاکییەکانیان و داراییەکانیان لە چەند ناوچەیەکی ئەفریقا، سوریا، عێراق و ئەفغانستان فراوانتر کردووە، كه بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی هێرشەکان و کوژرانی خەڵکی مەدەنی.
له‌و باره‌یه‌وه ڤلادیمیر فۆرۆنكۆف، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دژه‌تیرۆر هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق، سووریا و ئه‌فغانستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانیان له ئه‌ورووپا ده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێستەشی له‌گه‌ڵدابێت تیرۆر ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه و هیچ وڵاتێك به ته‌نها ناتوانێ ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هۆشدارییه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا، به‌بڕوای پسپۆڕانی ئه‌منیی، ئه‌سته‌مه جارێكی دیكه داعش به‌و به‌هێزییه‌ی پێشووی سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، كه ئه‌وكات داعش سێ پارێزگای عێراق و ژماره‌یه‌ك پارێزگای سووریای كۆنتڕۆڵكردبوو، به‌ڵام ئێستە داعش زیاتر پشت به گروپ و شانه‌ی نووستوو ده‌به‌ستێت.
لەلایەی دیکەوە شرۆڤه‌كارانی سیاسیش نایشارنه‌وه، ئازادكردنی ئه‌ندامانی داعش، ئاڵۆزیی له ناوچه‌كه دروست ده‌كات، به‌جۆرێك ئه‌و گروپه تیرۆریستییه له‌سه‌ره‌تای 2024 هێرشه‌كانی له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌راورد به ساڵی 2023 250% زیادیكردووه و 473 هێرشی هه‌بووه، هه‌روه‌ها له عێراقیش په‌لاماری سه‌ر شوێن و ناوه‌ندی مه‌ده‌نی و ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ن، بۆیه ئازاكردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی داعش له سووریا، ده‌بێته هۆی دووباره خۆڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و گروپه و له‌توانایاندایه جارێكی دیكه ناسه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه دروست بكه‌نه‌وه.