مێسی دیسان تووشی پێكان بوو
له هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ دوور ده‌كه‌وێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، مێسی به‌هۆی یارییه‌كه‌ی ئۆروگوای ئازاره‌كه‌ی زیادی كردووه، بڕیاریشه بۆ پشكنینی پزیشكی بگه‌ڕێته‌وه بارسێلاۆنا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا رایگه‌یاند به‌هۆی ئازارێكی كه‌م له قاچی مێسی كه له یاری ئۆروگوای تووشی بوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئارجه‌نتینا ره‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا و پشكنینی وردی بۆ بكرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه دوای یارییه‌كه‌ی ئارجێنتینا، كه تانگۆ به گۆڵێكی مێسی لە ئۆرگوای برده‌وه مێسی هه‌ستی به ئازارێكی كه‌م كردووه بۆ ته‌شه‌نه نه‌كردنی زیاتری ئازاره‌كه‌ی پزیشكانی تانگۆ یاری نه‌كردنی مێسیان له یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر ڤێنزویلا به باشتر زانیوه.
مێسی له دوایین یاری بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو تووشی پێكانێكی سووك هات، به‌پێی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانیش هه‌مان پێكان ئێستا له قاچی، سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ له میانی یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئامێریكای باشوور ڕووبه‌ڕووی ڤێنزویلا ببێته‌وه.