كۆچه‌ر ئه‌كبه‌ر: سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هیچ جیاوازییه‌كی له خزمه‌تكردنی ناوچه‌كانی كوردستاندا نه‌كردووه
چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران له به‌رژه‌وه‌ندیی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان له‌م دۆخه‌دا بۆ گه‌رمیان و گه‌رمیانییه‌كان زۆر گرنگن و خه‌ڵكی گه‌رمیان ئومێدی زۆریان به بڕیاره‌كان هه‌یه.
ڕۆژی هه‌ینی، 9ـی ئابی 2024، كۆچه‌ر ئه‌كبه‌ر، چاودێری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له كه‌رته خزمه‌گوزارییه‌كانی گه‌رمیان ده‌بێت و ئاستی بووژانه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه.
كۆچه‌ر ئه‌كبه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گرفته ئیداره‌كانی ناوچه‌كه و ڕۆتینه‌كان ناهێڵێت و وا ده‌كات له‌م ڕووه‌وه پێشكه‌وتنی زیاتر به ده‌ست بهێنرێت.
ئه‌و چاودێره سیاسییه گوتیشی، بڕیاره‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی سنووره‌كه دروست ده‌كات و ده‌چنه ناو چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كان.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆوه هیچ جیاوازییه‌كی له نێوان ناوچه‌كانی كوردستاندا نه‌كردووه و به یه‌كئاست خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هه‌موو ناوچه‌كان كردووه.
دوای ئەوەی ڕۆژی 30ی حوزەیرانی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانێكی گرنگی بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كرد، لەو سەردانەدا وێڕای دانانی بەردی بناخەی سایلۆی هەڵەبجە، لەنزیكەوە دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی دەڤەرەکە کرد. جیا لەوانەش، چەندین دیدار و كۆبوونەوە و گفتوگۆیەكی رووبەڕوو و ڕاشكاوی لەگەڵ بەشێك لە دانیشتووانی ناوچە جیاجیاكانی هەردوو پارێزگا و یەكە كارگێڕییەكاندا ساز دا.
لەو دیدار و كۆبوونەوانەدا، بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاكان و هاووڵاتیان، باسیان لە كێشە و كەم وكوڕی و گرفتەكانی ناوچەكانیان كرد و چەند داواكاری و پێشنیازیان پێشكەش بە سەرۆكی حکومەت كرد.
سەرۆكی حکوومەت بە وردی گوێی بۆ داوكارییەكانیان گرت و بەڵێنیشی دا كە ئەوەی لە توانای حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بێت بۆ خزمەتكردنی خەڵكی ئەو دوو پارێزگایە و قەزا و ناحیە و گوندەكانی، جێبەجێی دەكات.
لەم بارەیەوە سەرۆکی حکوومەت چەندین بڕیاری گرنگی لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەردوو پارێزگەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان دا.