تۆنی ڕادیكن: ئه‌وانه‌ی ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندرهێرست ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌بنه‌ ئومێد

تۆنی ڕادیكن
تۆنی ڕادیكن

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان خولی233ـیه‌مینی ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندرهێرست دەستی پێ کرد، لە ڕێوڕەسمەکەدا بەرپرسانی باڵای بەریتانیا و وڵاتانی دیکە ئامادەن، هاوكات نوێنه‌ری شاهانه‌ی به‌ریتانیا له‌ خوله‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی به‌شداری له‌و خوله‌دا ده‌كه‌ن، بۆ دواڕۆژی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌بنه‌ ئومێد و پشتیان پێ ده‌به‌سترێت.

ڕۆژی هه‌ینی، 9ـی ئابی 2024، تۆنی ڕادیكن، ئه‌دمیراڵ و نوێنه‌ری شاهانه‌ی به‌ریتانیا له‌ خوله‌كه‌ له‌ میانی گوتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ له‌ داهاتوودا هه‌ر یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی خولی ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندرهێرست ده‌بنه‌ كه‌سایه‌تی و كاراكته‌رێكی سه‌ربازی و كارگێڕی له‌ وڵاته‌كانیان و نوێنه‌رایه‌تی و به‌رپرسیاریه‌تی به‌ ده‌ست ده‌هێنن.

نوێنه‌ری شاهانه‌ی به‌ریتانیا له‌ خوله‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌شداربووان له‌ ماوه‌ی خوله‌كاندا چه‌ندان ئه‌ركی قورسیان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ئه‌ركی فێربوونیان به‌ جێ هێناوه‌.

ڕادیكن جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌وانه‌ی به‌شداری له‌و خوله‌دا ده‌كه‌ن، بۆ دواڕۆژی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌بنه‌ ئومێد و پشتیان پێ ده‌به‌سترێت له‌ به‌ڕێوه‌بردن و هه‌ڵووسڕاندنی ئه‌ركه‌ گشتی و فه‌رمییه‌كان.

ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشا، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و خولانه‌دا ده‌رچوونه‌، بوونه‌ته‌ كه‌سایه‌تی ناودار و توانا به‌رزه‌كان كه‌ فێری بوونه‌، بۆ خزمه‌تی نیشتمانه‌كه‌یانیان پێ كردووه‌.

هەینی 9ـی ئابی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان خولی233یەمین ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندرهێرست دەستی پێ کرد، لە ڕێوڕەسمەکەدا بەرپرسانی باڵای بەریتانیا و وڵاتانی دیکە ئامادە بوون.

قوتابیانی نێودەوڵەتی لە خولی 233 لە ئەکادیمیایی سەربازی ساندرهێرستی شاهانەی بەریتانیا، مەدالیای تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنان وەردەگرن.

یەکێکیش لە دەرچووانی ئەو ئەکادیمیایە ئارین مەسرور بارزانییە، کە لە نێو 290 کەس مەدالیایی پێ دەبخشرێت، کە هێمای پاشای بەریتانیای لەسەرە.

هەروەها لە ساڵی 2016وە ئەو مەدالیایە دەدرێتە ئەو قوتابیانەی کە لەسەر ئاستی نێودەولەتی لەو خولەدا بەشداربوون، لە کۆرس و تاقیکردنەوەی سەربازی ئەکادیمیایی شاهانەی ساندرهێرستی بەریتانیا.

ئەکادیمیای سەربازی شاهانە دوو سەدەیە دامەزراوە، لە ژێر ناوی "خزمەت بکە تاکو سەرکردایەتی بکەی"، لەو ئەکادیمیایە چەند جۆرێک کۆرس وەردەگرن، لەوانەی کۆرسی ماوە کورت کە هەشت هەفتە دەخایەنێت، لەگەڵ کۆرسی ماوە درێژ کە 44 هەفتە دەخایەنێت.

ئەو قوتابیانە ڕاهێنانیان پێ دەکرێت لەسەر قەیران و سەربازی، ئالەنگارییەکان و چارەکردنی کێشەکان، هەتاوەکو خولی سەرکردایەتیش دەبینن.

هەروەها شا عەبدوڵڵای ئوردن، شای بەحرەین و سەرۆکی ئیماراتیش دەرچووی هەمان ئەکادیمیان.

ئەکادیمیای سەربازی شاهانە ساندهێرست کۆلێژێکی سەربازی کۆنی بەریتانیایە کە لە ساڵی 1802 دامەزراوە، یەکێکە لە ئەکادیمیا سەربازییە بەناوبانگەکانی بەریتانیا و بە ناوەندێکی سەرەتایی مەشق و ڕاهێنانی ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا دادەنرێت. کۆلێژەکە دەکەوێتە شارۆچکەی ساندهێرس، بێرکشایر، لە کاتێکدا دەرگای سەرەکییەکەی دەکەوێتە شارۆچکەی کامبەرلی، باشووری ڕۆژئاوای لەندەن.

ئەو کۆلیژە ئامانجی ئەوەیە کە ببێتە ناوەندێکی نیشتمانی بۆ سەرکردایەتیکردنی هەموو ئەفسەرانی سوپای بەریتانیا لە ئەکادیمیاکەدا، هەروەها ڕاهێنان بە هەموو ئەو قوتابیانە دەکرێت کە لەم زانکۆیە وەرگیراون، قوتابیانی ئەم زانکۆیە پێکدێت لە کور و کچ، هەورەها بۆ ئەوەی ببن بە یەکێک لە ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا و کۆلێژی ساندهێرس هاوتای کۆلێژی ڕۆیاڵ ناڤاڵ بریتانیا و کۆلێژی کرانوێڵی هێزی ئاسمانی شاهانەی سوپای بەریتانیایە.

ئەو قوتابیانەی لەم زانکۆیە وەردەگیرێن، پێشتر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، لەلایەن ئەفسەرە پلە باڵاکان و ڕاهێنەرانی سوپاوە نزیکەی %10ـی ئەم زانکۆیە ڕەگەزی مێن و نزیکەی 10%ـشی لە ڕەگەزی نێرن، سەرجەم قوتابییەکانیش لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن. زیاتر لە  %80شی بەشداربووان دەرچووی زانکۆن و خاوەنی بڕوانامەن.

ڕاهێنانی ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرس، ساڵانە جارێک بەڕێوەدەچێت. ئامانج لێی هەڵبژاردنی 30 ئەفسەری باڵایە (SNCO) لە نێوان 60 ئەفسەردا.

هەروەها زۆربەی ئەو ئەفسەرانە لە هێزی پیادەن. بە شێوەیەکی ئاسایی پێش ئەوەی ئەو 60 کەسەی ڕوو لەم زانکۆیە دەکەن، دەبێت لە خولی هەڵسەنگاندن دەربچن" واتە ئاسان نییە و کێبڕکێ لەسەر دەکرێت.

ڕاهێنەری ئەم زانکۆیە، چ لە ڕووی جەستەیی و لە ڕووی دەروونییەوە، هەڵسەنگاندن دەکات، بۆ هەر قوتابییەکی ئەفسەر لەو ماوەیەدا. هەروەها لەگەڵ تەواوبوونی، قوتابیانی ئەفسەر دەبنە لیوای دووەم لە AR یان فەیلەقی ڕاهێنانی ئەفسەر (OTC)، یان کاپتن لە ڕۆڵی PQO.

دەرچووانی زانکۆ دەتوانن بڕوانامەی دەرچوون لە سەرکردایەتی و خوێندن بەدەستبهێنن و دواتر دەست بکەن بە وەرگرتنی پۆست بۆ تەواوکردنی بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆیەکە لە ڕێگەی هەڵبژاردنی زیاتر و dissertation.

هەروەها ساڵانە لەم ئەکادیمیایە بۆنەیەکی داخراو بۆ هاوڕێ و خێزانی ئەو کەسانەی کە بە سەرکەوتوویی لە ئەکادیمایەکە دەرچوون  ڕێکدەخرێت.