کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم.

هەینی 9ـی ئابی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەی گەرما وەک ئەمڕۆ بە بەرزی دەمێنێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 45

سلێمانی: 43

دهۆک: 44

کەرکووک: 46

هەڵەبجە: 44

زاخۆ:43

سۆران: 43

حاجی ئۆمەران: 31

گەرمیان: 47