فەرماندەیەکی دیكهی پاسداران لە شەڕی سووریا کوژرا
ژماره كوژراوه پله باڵاكانی ئێران له سووریا روو له زیادبوونه
K24 - ههولێر:
ئاژانسەکانی هەواڵی نزیك لە سوپای پاسداران بڵاوییانكردهوه، لەم دواییانەدا فەرماندهیەکی باڵای سوپای پاسداران, لە شەڕی سوریادا کوژراوە.
ئاژانسی هەواڵی "دیفاعی موقەدەس" کە سەر بە سوپای پاسدارانە، رایگەیاند, "داریوش دروستی" فەرماندەی سوپای پاسدران لە تێهەڵچوونەکانی نزیك حهما, کوژراوە.
ئەم فەرماندەیەی سوپای پاسداران لەلایەن "جەیشولعەززە" و لە نزیك خاڵی پشکنینی "تەل ناسرییە" کوژراوە و تەرمەکەی لە بەر دەستی بکوژەکانه.
هەندێک لە میدیاکانی ئێران چوار رۆژ لەمەوبەر رایانگەیاند, 10 پاسداری دیکە لە تێکهەڵچوونەکانی سووریادا کوژراون.
دوێنێ ههندێك له میدیاكانی ئێران، كوژرانی ئهحمهد غولامی، جهنهرالی پێشووی سوپای پاسدارانییان له سووریا بڵاوكردهوه، كه پێشتر له شهڕ و پێكدادانهكان له نزیك شاری حهلهب بریندارببوو.