ئیسپانیا بووە پاڵەوانی ئۆڵمپیكی پاریسی 2024
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئۆڵمپیكی ئیسپانیا بۆ جاری دووه‌م له مێژوو مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی ئۆڵمپیكی پاریس به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ له فه‌ڕه‌نسای میوانداريی ئۆڵمپیكی برده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌كانی ئیسپانیا و فڕه‌نسا له یاریی كۆتایی ئۆڵمپیكی پاریسی 2024 رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه، ته‌نیا یازده خوله‌ك تێپه‌ڕی و ئینزۆ میلۆت گۆڵی پێشكه‌وتنی فڕه‌نسای تۆمار كرد.
وه‌ڵامی ئیسپانییه‌كان ته‌نیا حه‌وت خوله‌كی خایاند كاتێك فێرمین لۆپێز ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ لارۆخا یه‌كسان كرده‌وه، بەڵام ئەو یاریزانە بەو گۆڵەش نەوەستا، له خوله‌كی 25 دووانه‌ی تۆمار كرد و ئیسپانیای پێشخست و خۆشی به تۆماركردنی شه‌ش گۆڵ بووه گۆڵكاری ئۆڵمپیكی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا.
له خوله‌كی 28 ئالێكس باینا یاریزانە لاوەكەی ڤیاریال به شێوه‌یه‌كی نایاب به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی سێیه‌می ئیسپانیای له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م فڕه‌نسییه‌كان تا خوله‌كی 79 بێده‌نگ بوون و ماگنه‌سین ئاكلیۆچ گۆڵی دووه‌می كەڵەشێرەكانی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 93 ماتیتا به یارمه‌تی ڤار و به لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ فڕه‌نسا یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش چووه دوو گێمی كاتی زیادكراو.
له خوله‌كی 100 سێرجیۆ كامییۆ كە وەكو یەدەگ هاتە نێو یاریگە گۆڵی چواره‌می ئیسپانیای كرد و لارۆخای جارێكی دیكه پێشخست، له دوایین خوله‌كیش یارییه‌كه كامییۆ دووانه‌ی تۆمار كرد و به گۆڵی پێنجه‌م كۆتایی به یارییه‌كه هێنا.
ئیسپانیا بۆ جاری دووه‌م له مێژوو مێدالیای زێڕی تۆپی پێی ئۆڵمپیكی به‌ده‌ستهێنا و فڕه‌نساش مێدالیای زیوی برده‌وه، ئەمەش دووەمین شكستی هەڵبژاردەی فەرەنسا بوو لە 2024، كاتێك لە قۆناغی پێشكۆتایی یۆرۆی ئەمساڵ بەرامبەر ماتادۆرەكان دۆڕابوون.