گواردیۆلا چه‌كێكی كاریگه‌ری بۆ دێربی مانچێسته‌ر له‌ده‌ستدا

مانچێسته‌ر سیتی زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت

سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ به‌فه‌رمی ناتوانێت به‌شداریی 3 یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی له‌ پرێمه‌ر لیگ بكات،به‌مه‌یش ئه‌و یاریزانه‌ له‌ دێربی شاری مانچێسته‌ر ناتوانێت هاوكاری گواردیۆلای راهێنه‌ری بكات.

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند به‌ فه‌رمی تانه‌كه‌ی ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی ڕه‌ت كرده‌وه‌ و ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ سێ یاری سڕ كرد.

ئه‌م سزایه‌ی كۆنه‌ ئه‌گوێرۆ، دوای لێدانی له‌ وینستۆن ریدی یاریزانی وێستهام كه‌ له‌ دوایین یاریی كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی سیتیزن كۆتایی هات.

ئه‌گوێرۆ ناتوانێت به‌شداریی یاریی دێربی مانچێسته‌ر بكات كه‌ بڕیاره‌ له‌ 10ـی ئه‌م مانگه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد به‌ڕێوه‌ بچێت، هه‌روه‌ها له‌ یارییه‌كانی بۆرنمۆس و سوانزی سیتش ناتوانێت یاریی بكات.